سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی ئامانج بابانی و لانە مەحەمەد و منداڵەکەیان ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای بەدواداچوونی ورد گەیشتمە خاڵی كۆتایی كە “بكوژی لانە و منداڵەكەی
و خودی ئامانجیش، ئامانج خۆیەتی”. و کێشەکەیان لەسەر خانوو بووە."
سۆران عومەر، ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە بەدواداچوونێکدا ئاشکرایکردووە، " ئامانج و لانە
رێککەوتوون لە بەکرەجۆ خانوویەک بکڕن بەومەرجەی هەریەکەیان نیوەی پارەکەی بدات، و
بکرێت بە ناوی هەردووکیانەوە، ئامانج بۆ دابینکردنی نیوەی پارەکەی بەڵێننامەی بۆ
لانە پڕدەکاتەوە، بەڵام کاتێک لانە ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە ئامانج خانووەکەی کردووە
بە ناوی خۆیەوە لانە دەچێتە دادگا و داوای جیابوونەوە دەکات."
دەقی بەدواداچوونەکانی ئەو پەرلەمانتارە:

رۆژی 16ی ئەم مانگە،
ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و هامۆی تەمەن سێ ساڵان لە رووداوێکی تەقەکردندا
لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا، دواتر پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەڵگەکانی
خستەڕوو و ئاشکرای کرد، رووداوەکە خۆکوژیی بووە و ئامانج دوای کووشتنی منداڵەکەی و
هاوسەرەکەی خۆیشی کوشتووە.
35095 جار خوێندراوەتەوە