ڤیدیۆی ئۆتۆمبیلەکەی هەڤرین خەلەف دوای تیرۆرکردنی بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
05:11 - 17/10/2019
کوردستان
+
-

 

یەکینەکانی پاراستنی گەل ڤیدیۆی ئۆتۆمبیلەکەی هەڤرین خەلەف، سەرۆکی حزبی سوریای ئایندەی بڵاوکردوەتەوە کە ڕۆژی ١٢ی ئەممانگە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا تیرۆرکرا.

 

هەڤرین خەلەف، ڕۆژی ١٢ی ئەممانگە لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی عەین عیسا – تەلتەمر کەوتە بۆسەیەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و تیرۆرکرا، دواتر ڤیدیۆی کوشتنی خۆی و دوو کەس لە هاورێیانی بڵاوکرایەوە.

گرتە ڤیدیۆیی ساتەوەختی کوشتنی هەڤرین خەلەف و دوو یاوەرەکەی لە تۆڕى کۆمەڵایەتی تیلیگرام بڵاوبوەتەوە، تیایدا یەکێک لە چەکدارەکان هاواردەکات و دەڵێت، "من کوشتم ئێمە لیوای سولتانین"، ئەو لیوایەش یەکێکە لەو گروپانەی کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی لێدەکرێت.

هەڤرین خەلەف، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٤بوو و کۆلێژى ئەندازیاری کشتوکاڵی تەواوکردووە، لە هەرێمی جزیرە چەندین پۆستی پێدراوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا بووەتە سەرۆکی دەستەی وزە، لە ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨ لەلایەن هەسەدەوە هەڵبژێردراوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی پارتی سوریای دوارۆژ.


22014 جار خوێندراوەتەوە