لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئۆتۆمبێلێک لە مەغریب کۆنترۆڵ لە دەستدەدات و خۆی
دەکات بە ناو رێستۆرانتێکدا و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.
وەکو لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت،
ئۆتۆمبێلێک زۆر بە خێرای خۆی دەکات بە ناو رێستۆرانتێکدا لە چەند چرکەیەکی کەمدا
زیانێکی زۆر بە شوێنەکە دەگەیەنێت.
لەیەکی دیکەوە، لەبەیاننامەیەکدا، بەرپرسانی
ئەمنی مەغریب رایانگەیاند، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە سەرخۆشبووە و بەهۆی خێراییەوە
کۆنترۆڵی لەدەستداوە.
لە رووداوەکەدا نۆ کەس برینداربوون و بەهۆی
سەختی برینەکانیانەوە چواریان لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە.
3777 جار خوێندراوەتەوە