سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌هۆی تەقینه‌وه‌یه‌ك كه نه‌زانراوه هۆكاره‌كه‌ی چی بووه، له‌سه‌ر چیای گۆیژە، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون.
پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بخاته‌ڕوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به دیجیتاڵ میدیای KNN گه‌یشتون، شوێنی روداوه‌كه ده‌كه‌وێته شوێنێكی قه‌ره‌باڵخ كه ئۆتۆمبێلی زۆری لێ ده‌وه‌ستێت و خواردنگه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵكه.
بەپێی زانیارییەکان تەرمی دوو کەسەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
دیجیتاڵ میدیای KNN پەیوەندی بە پۆلیسی سلێمانییەوە کرد و پۆلیس دەڵێت، ڕووداوەکە تەقینەوە بووە و ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی لێدەکات، دیجیتاڵ میدیای KNN چەندجارێک هەوڵیدا پەیوەندی بە ئاسایشی سلێمانییەوە بکات بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.
17201 جار خوێندراوەتەوە