هێزەکانی سوریای
دیموکرات رایگەیاند، لە گوندە سنورییەکانی رۆژئاوا و تورکیا رووبەرووبوونەوەی سەخت لە نێوان هێزەکانیان و
سوپای تورکیا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا سەرجەم هێرشەکانی سوپای ئەو وڵاتە
تێكشکێندراون.
مەڕوان قامیشلۆ بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای
دیموکرات رایگەیاند، رووبەرووبوونەوەی سەخت بەردەوامە و تورکیا هەوڵی
داگیرکردنی گوندە سنورییەکان دەدات.
لەلایەکی دیکەوە،
ئەنجومەنی گرێسپی رایگەیاند، تورکیا شارکەی کۆنتڕۆڵ نەکردووە و پێشڕەوییان
نەکردووە.
هاوکات، کەمێک پێش
ئێستا، وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، دوو گوندیان لە ناوچەکانی رەسولیان و تەل ئەبیەز لە سنوری شاری گرێسپی کۆنترۆڵکردووە، بەڵام
وەزارەتی بەرگری سوریا و هێزە کوردییەکان ئەو هەواڵە رەتدەکەنەوە.
لەبەرامبەردا هێزەکانی سوریای دیموکرات
رایگەیاند، سەرجەم هێرشەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی سەرێکانی تێكشکێنراون و لە
دوێنێوە چوار تانکی تورکیا و پێنج سەربازی ئەو وڵاتەیان کوشتووە و تورکیا هیچ
پێشڕەوییەکی نەکردووە.
هاوکات وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند،
دەنگۆی پێشڕەوەی و کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لەلایەن تورکیاوە دوورە لە
راستییەوە و پێشڕەوییان نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە،
لە بەیانی ئەمڕۆوە تورکیا سەرجەم بەربەرستە کۆنکرێتییەکانی نێوان رۆژئاوا و باکوری
کوردستان داینابوون لابردووە و لە هەردوو ناوچەی سەرێکانیێ و گرێسپی و ئامادەکاری
بۆ هێرشی زەمینی دەکرێت.
هاوکات ناوەندی
ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە دەڵێت "لەئەنجامی هێرش و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆسەر
باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە یەکەم رۆژی هێرشەکەدا ٣ شەڕڤانی هەسەدە و پێنج هاوڵاتی
سڤیل شەهیدبوون".
دوێنێ، چوارشەممە، هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای
کوردستان دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە.
1361 جار خوێندراوەتەوە