ئەڵمانیا و فەرەنسا ئیدانەی هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

KNN : Kurdish News Network
05:53 - 09/10/2019
کوردستان
+
-

 

دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیاوە ئەڵمانیا و فەرەنسا ئیدانەی هێرشەکە دەکەن و لەگەڵیدا نین.

 

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، "بە توندی سەرکۆنەی هێرشی تورکیا دەکەین بۆسەر باکوری سوریا".

هاوکات ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی نیشانداوە بە ئاڵۆزبوونی ناوچەکە و لەگەڵ هێرشی سەر ڕۆژئاوادا نییە.

لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە بەریتانیا و فەرەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن.

 

پێش دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەش سەرۆکی فەرانسا ئیمانۆیل ماکرۆن لەگەل ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک کۆبوویەوە و پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نیشاندا.

ئاژانسی هەواڵی فرانسا ڕایگەیاند، ماکارۆن و ئیلهام ئەحمەد لە کۆشکی ئیلیزە کۆبوونەتەوە و ماکرۆن ڕایگەیاندووە، ئەگەر دەوڵەتی تورکیا هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوا، ئەوان هەڵوێست نیشان دەدەن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات " رۆژئاوی کوردستان" دەستیپێکردووە.

752 جار خوێندراوەتەوە