شڤان پەروەر بە گریانەوە دەڵێت: کاتی یەکگرتنی گەلی کوردە و مەهێڵن ژێر دەستەبین

05:22 - 09/10/2019
کوردستان

هونەرمەندی کورد شڤان پەروەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوژمن جیاوازی لەنێوان کوردا ناکات لەهەر شوێنێکی ئەم دونیایەدا بێت.

 

شڤان پەروەر دەڵێت "ئێستا تورک بەهەموو هێزێکییەوە دەیەوێت هێرشبکاتە سەر کورد، ئێستا کورد لە ژێر هێرشدایە و لە هەرشوێنێک و هەر ئایدیایەکت هەیە و کوردی دوژمن جیاوازی لەنێوان کوردا ناکات و دەبێت ئاگامان لەوە بێت".

ئەو هونەرمەندە دەڵێت " ئەی ئەو کەسانەی ویژدانتان هەیە و کوردبوون لە خوێندتاندایە، کوردستان پەرێشانە و مەهێڵن کورد جارێکی دیکە جینۆساید بکرێتەوە، ئەمڕۆ ڕۆژ ڕۆژی یەکگرتنە و دەبێت کارێک بکەین کە منداڵەکانمان سبەی بە سەربەرزییەوە بمان بینن و بڵێن لەبەرامبەر دوژمندا یەکگرتوو بوون".

شڤان پەروەر دەڵێت " یەپەگە و یەپەژە و هەموو هێزەکان کوردن و داوای مافی کوردبوونی خۆیان دەکەن، بەڵام لەپەرلەمانی تورکیا هەموو هێزە تورکەکان یەکدەگرن بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر کورد تکایە با یەک بین".

پەیامەکەی شاڤان پەروەر لە کاتێکدایە ئەمڕۆ تورکیا ئۆپراسیۆنی سەرڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند.

3945 جار خوێندراوەتەوە