له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا تا دێت ده‌ركه‌وته‌ی نوێ و كاردانه‌وه‌ی جیاجیا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌دی ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك به پێكدادانی سوننه و شیعه یان به‌یه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان ره‌وته جیاجیاكانی ئاینزای شیعه‌ی لێكیده‌ده‌نه‌وه، هه‌ندێكیش بۆ لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، به‌ڵام گه‌نجانی به‌شدار له خۆپیشاندانه‌كاندا ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌شدارییان كردووه و عه‌لی و عومه‌ر پێكه‌وه به‌رد ده‌هاوێژن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ناونراوه "العراق ینتفض – عێراق راده‌په‌ڕێت" و زۆرن ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی خۆپیشانده‌ران تۆماریانكردوون و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه دوورن له هه‌موو ده‌ستێكی ده‌ره‌كی و ته‌نها خراپی بژێوی و گوزه‌ران ئه‌وانی جوڵاندووه.
كاتێك ئه‌م گرته ڤیدیۆییه بڵاوكرایه‌وه، كه خۆپیشانده‌رێك كه واده‌رده‌كه‌وێت ناوی عومه‌ر بێت و خۆی ئاماده ده‌كات و بچێته پێشه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆماركردووه پێی ده‌ڵێت: "عه‌لی-ت له‌گه‌ڵدایه" و ده‌چێنه پێشه‌وه‌وه و به‌رد ده‌گرنه هێزه ئه‌منییه‌كان.
له چه‌ند ساڵێ رابردوودا ده‌یان كه‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ناوی (عه‌لی، عه‌لاوی، حسین، حه‌سه‌ن و زه‌ینه‌ب...هتد)بوون له‌لایه‌ن چه‌كداره سونیه توندئاژووه‌كانه‌وه كوژران، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هه‌ڵگری ناوی (عومه‌ر، ئه‌بوبه‌كر، عوسمان...هتد) بوون له‌لایه‌ن هه‌ندێك میلیشیای توندئاژوی شیعه‌وه كوژران، هه‌ر بۆیه زۆربون ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان و منداڵه‌كانیان گۆڕی.
ئه‌م تۆماره ڤیدیۆییه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، كه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی دابه‌شبونه تایفی و مه‌زهه‌بییه‌كان و خراپی گوزه‌رانی هه‌موو گه‌نجانی (سونه و شیعه) خۆپیشاندانه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كان به ده‌ستی ده‌ره‌كی و به‌لاداخستنی ناكۆكییه حزبی و سیاسییه‌كان ده‌زانن.
هه‌ر دوێنێ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، له وتارێكدا، وتی؛ "دەچمە ناو خۆپیشاندەران و گوێیان لێدەگرم و بە هیچ شێوەیەک نابێت تەقە لە خۆپیشاندەران بکرێت".
19552 جار خوێندراوەتەوە