لەسەر رووداوی کوشتنی خێزانە پێنج کەسییەکەی گوندی پیرڕەشی نزیک هەولێر چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
پۆلیس چۆن تۆمەتبارانی سەرەکی رووداوەکەی
دۆزیوەتەوە؟
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی
هه‌ولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارانی
رووداوەکە سودیان لە کامێرای چاودێری وەرگرتووە و دوای لێکۆڵینەوە توانراوە
تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیربکەن و سەرەتا نکۆڵی لە رووداوەکە کردووە بەڵام دواتر بە بەڵگەی ڤیدیۆی سەلمێنراوە و کامێراکانی چاودێری رۆڵێکی گەورەیان لە ئاشکراکردنی بکەرانی رووداوەکە هەبووە.
تۆمەتبارانی سەرەکی رووداوەکە کێن و پێشتر ئەو
خێزانەیان ناسیوە؟
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی
ئه‌نجامداوه زۆر تێكه‌ڵی خێزانه‌كه بووه و رۆژانه هاتوچۆی كردوون و له‌سه‌ر
خواستی خۆیان سواری سه‌یاره‌كه‌ی بون و بۆ پیاسه رۆیشتون و له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه
چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون، كه دیارترینیان (فه‌ره‌یدون كه‌ریم ره‌مه‌زان)ە و
دوای دەستگیرکردنی دانی به تاوانه‌كه‌دا ناوە.
تاوانەکە لە کوێ ئەنجامدراوە؟
پۆلیسی هەولێر له‌باره‌ی شوێنی ئه‌نجامدانی
توانه‌كه‌وە رایگەیاند، "تاوانه‌كه له‌ناو ئه‌و باخچه‌یه‌دا ئه‌نجامدراوه
كه فه‌ره‌یدون كه‌ریم سه‌رپه‌رشتی كردووه".
تاوانەکە چۆن ئەنجامدراوە؟
بەپێی وتەی پۆلیسی هەولێر،"تاوانبار (فریدون کریم رمضان) سه‌ره‌تا
سه‌رۆکی خێزانه‌که به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به گوللـه کوشتووه، دواتر هاوژینه‌که‌ی
به‌ناوی (سوالین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ،
روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ)".
تەرمەکان لە کوێ دەنێژرێن؟
ئەمڕۆ کەسوکاری قوربانییەکان تەرمەکان
وەردەگرنەوە و بڕیارە بیانگەڕێننەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و لەوێ بنێژرێن، حكومه‌تی هه‌رێمیش ته‌واوی ئاسانكاری و پێداویستیه‌كانی دابینكردووه.
ناوی خێزانە کوژراوەکە بەم شێوەیەیە بەسام حسێن
مشۆ، باوکی خێزانەکە، سۆلین نەزیر، دایکی خێزانەکە، حسێن بەسام مشۆ ١٣ تەمەنیەتی، ڕۆشکا
بەسام مشۆ، ١٠ ساڵ تەمەنیەتی و محەمەد بەسام مشۆ تەنها ٥ ساڵ تەمەنی بووە.
شه‌وی 3/10/2019، لە گوندی پیرڕەشی نزیکی هەولێر، خێزانێکی
پێنج کەسی، خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان کە پێكهاتبون له باوک و دایک و سێ منداڵ (دوو
کوڕ و کچێک) کوژران، بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانە ماوەی ساڵێکە هاتوونەتە گوندی
پیرڕەش و پیاوەکە وەستای کاشی بووە.
20649 جار خوێندراوەتەوە