کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق هۆکاری برینداربوونی زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەری ئاشکراکرد و ڕایگەیاند لە٪۳٥ ی خۆپیشاندەران بە گولەی پلاستیکی برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراقدا هاتووە، لە ٪٦۰ی بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان بەهۆی گولەی هێزە ئەمنییەکانەوە برینداربوون.
ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی چوارەم خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامبوو و دەسەڵاتدارانی عێراقیش داوای هێوربوونەوە و دەستنیشانکردنی کێشەکان دەکەن.
1655 جار خوێندراوەتەوە