زانایان ڕێگەیەکی نوێ بۆ کێش دابەزاندن ئاشکرادەکەن

12:48 - 29/09/2019
تەندروستی

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە کاتی بوونی فشار و کاریگەرییە دەروونییەکان، رێگریکردن لە فرمێسک رشتن هۆکارێکە بۆ قەڵەوی.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی ڕیمیدی دەیلی بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی بوونی کێشە و فشار و دڵتەنگی، ئاستی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا بەرز دەبێتەوە کە هۆکاری دەردانی هۆڕمۆنی ماندوێتین، کە ئەمیش هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی چەوری، بەتایبەت لە دەوری ورگدا.

ئەو ماڵپەڕە تەندروستییە ئاماژەی بەوەکردووە، گریان و فرمێسک ڕشتن ڕێگری لە کۆبوونەوەی چەوری دەکات، چونکە گریان یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی هۆڕمۆنی ماندوێتی، کە هۆکاری ژەهراویبوون و کۆبوونەوەی چەورییە.

پزیشکان روونیانکردووەتەوە، جەستەی مرۆڤ سێ جۆر فرمێسک بەرهەمدەهێنێت، یەکەمیان فرمێسکی کارلێکە، وەک هەڵم و بۆنی تیژ "پیاز و تونی."

دووەمیان فرمێسکی سەرەکییە، کە بەهۆی دەردراوەکانی جەستەوە روودەدات، بۆ نمونە ئەو دەردراوانەی کە چاو لە وشکبوونەوە دەپارێزن، یان کاتێک چاو وشکە جەستە هانی دەردراو دەدات بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستیی چاو، کە لە شێوەی فرمێسکدایە.

ولیام فیرای پزیشکی شارەزا لە زانستی زیندە کیمیایی ئاشکرایکردووە، جۆری سێیەمی فرمێسک، بەهۆی هەستەکانەوە روودەدات، ئاستی هۆڕمۆنی ماندوێتی ڕێکدەخات و لەناویدەبات، لەگەڵ ئەوەشدا حەوانەوە بە دەروون دەبەخشێت و ئاستی چەوریی لەش کەمدەکاتەوە و کێش دادەبەزێنێت.

2660 جار خوێندراوەتەوە