لە رۆژگاری ئەمڕۆدا
زۆرکەس بە دەست درەنگ خەولێکەوتنەوە دەناڵێنن بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ
دەکرێت لە رێگەی خواردنەوەی شیر و زەردەچەوەوە سیستمی خەو باشبکرێت.
لە بابەتێکی تەندروستیدا
ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنەوەی شیر و
زەردەچەوە لە شەواندا یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ زوو خەولێکەوتن.
وەکو ڕاشێل کلارکسۆن
شارەزایی خۆراک ئاماژەی پێکردووە، خواردنەوەی زەردەچەوە و شیر یارمەتیدەرە لە زوو
خەولێکەوتن، شیر مەگنیسیۆمی زۆری تێدایە و پشوو بە ماسولکەکان دەدات و واتلێدەکات زوو خەوت لێدەخات.
ئاشکراشیکردووە، لە شیردا
ترشی تریپتۆڤان هەیە و یارمەتی خەولێکەوتن
دەدات چونکە هانی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین دەدات، کە بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی
سیستمی خەو و بەخەبەرهاتن.
زانایان ئامۆژگاری خەڵکی
دەکەن شیری گەرم لەگەڵ زەردەچەوە تێکەڵبکەن و شەوان پێش چوونە جێگەی نوستن بیخۆنەوە.
هاوکات، ئاماژەیان بەوەکردووە، هەندێک خواردنی وەک نانی سپی و ماکەرۆنی ئاستی ئەو هۆڕمۆنە کەمدەکەنەوە
و توشی خەوزڕان دەبن.
5902 جار خوێندراوەتەوە