دوای تۆمەتبارکردنی بە دەسترێژی سێکسی بۆسەر
کچێک و دواتر دەستگیرکردنی، دوو مەرج بۆ لێخۆشبوونی حەمکۆ دانراوە، بەڵام ناوبراو مەرجەکانی
رەتکردووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بنەماڵەی ئەو كچەو كەسانی
ئاگادار لە كەیسەكە دەست ماڵپەڕی پەیسەر کەوتووە، ئەو كچەی لەلایەن حەمكۆی هونەرمەندەوە
دەستدرێژی كراوەتەسەر ئامادەیە لێی خۆش بێت، بەمەرجێك هاوسەرگیری لەگەڵ بكات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر حەمکۆ مەرجی هاوسەرگیری قبوڵ نەکات
دەبێت بڕی 400 هەزار دۆلار وەکو قەرەبوو بدات.
زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن كە حەمكۆ
ئامادە نەبووە، كچەكە بخوازێت و لەبارەی جێەجێكردنی مەرجی دووەمیشەوە وتویەتی
ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە ئامادە بكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە حەمكۆی هونەرمەند بە پەیسەری
راگەیاندووە، ئێستا ئەو هونەرمەندە دەیەوێت لە رێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە كێشەكە چارەسەر
بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا حەمکۆی هونەرمەند بە
تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێک دەستگیرکرا و دواتر پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،
حەمکۆ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی 395 یاسای سزادانی عێراقی لە چاکسازی
گەورەی شاری هەولێر دەستبەسەرکراوە.
51355 جار خوێندراوەتەوە