پاش تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنیدا، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ده‌ستگیركردنی كارمه‌ندێكی باڵای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی بڵاوكرایه‌وه كه سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی به‌رتیل بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تێكی دانانی به‌نزینخانه‌یه‌ك بۆ كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار له شاری به‌غدا به بڕی 60000دۆلار (شه‌ش ده‌فته‌ر).
كه‌سه بهرتیلخۆرهكه ناوی (عه‌لی محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر)ه و برازای ژنه په‌رله‌مانتاری عێراق، عالیه نسهییفه، هه‌روه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره، عه‌لی سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی بڕێكی زۆر پاره‌یه كاتێك یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره چاودێره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
دواتر له ددانپێدانانهكهیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دانانی به‌نزینخانه‌یه‌ك بڕی (60000دۆلار – شه‌ش دفته‌ر)ی وه‌رگرتووه.
كاتێك ئه‌م فه‌رمانبه‌ره ده‌ستگیركرا، راسته‌وخۆ عالیه نسه‌ییف رایگه‌یاند، چه‌ند ئه‌فسه‌رێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ براكه‌ی ئه‌ویان ڕفاندووه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار، به‌ڵام دواتر زانیاری ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه له كه‌یسی گه‌نده‌ڵیدا فه‌رمانبه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه و له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
12579 جار خوێندراوەتەوە