دەیان هەزار هاوڵاتی لە 150 وڵاتی جیهان، ڕژانە سەرشەقامەكان و خۆپیشاندانیان كرد و ناڕەزاییان دەربڕی، لە كەمتەرخەمیی سیاسیەتمەداران و بڕیاربەدەستانی جیهاندا، لەئاست گۆڕانكارییەكانی كەشو هەواو و پیسبوونی ژینگە، كە بوەتە هۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما و توانەوەی بەستڵەكان و زۆربونی لافاو.
داواشیان كرد، بڕیاربەدەستان و حكومەتی وڵاتان، رێوشێونی بەپەلە بگرنەبەر بۆ كەمکردنەوەی كاریگەرییە خراپەكانی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەواو و پاراستنی ژینگە.
دەیان هەزار هاوڵاتی لە توێژە جیاوازەكان بەتایبەتی خوێندكاران، لە دەیان وڵاتی ئەوروپا و ئاسیاو ئوسترالیا و ئەمریكا، رژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانی ناڕەزاییان كرد دژی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و قەیرانەكانی ژینگە و داوایان لە بەرپرسانی وڵاتان كرد، رێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و پاراستنی ژینگە.
گەنجان لە پۆڵەندا، بەتوڕەیییەوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و داوا لە بڕیاربەدەستانی جیهان دەكەن، هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ پاراستنی
لە ئەڵمانیاش توێژە جیاوازەكان داوا لە بڕیاربەدەستانی وڵاتەكەیان و جیهان دەكەن، ئایندەیەكی باشتر بۆ منداڵەكانیان دابین بكەن و بەخێرایی چارەسەر بۆ قەیرانەكانی ژینگە بدۆزنەوە.
چالاكوانان و رێكخراوەكانی نێودەوڵەتیی بواری ژینگە، لە 150 وڵاتی جیهاندا، خۆپیشاندانی فراوانیان رێكخستوە، بە مەبەستی فشار خستنە سەر حكومەتی ئەو وڵاتانە، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە، بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە خراپەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، كە لەئێستاو داهاتوودا ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە.
بەپێی وتەی زانایانی كەشناسی، قەتیسبوونی پلەكانی گەرما، كە بەهۆی سوتاندنی وزەی بەردین دروست دەبێت، بوەتە هۆی دێم بوونی زەویی كشتوكاڵی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو توانەوەی بەستەڵەكەكان و بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاكان و زۆربوونی لافاو لەگۆی زەوی.
523 جار خوێندراوەتەوە