وتەبێژی پۆلیسی
سلێمانی رایگەیاند، کەسێکی ئێرانیان دەستگیرکردووە کە بە هاوکاری سێ هاولاتی هەرێم
بە نەخشە بەدوای شوێنەوارە دێرینەکانەوە بوون و لەکاتی هەڵکەندنی شوێنەوارێکدا
دەستگیرکراون.
بەپێی وتەی
پۆلیسی سلێمانی " تۆمه‌تبارێك كه دانیشتوی شاری سلێمانییه چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كی
بۆ كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز ئێرانیی ناردووه كه شوێنه‌وارێك له‌شاری سلێمانی هه‌یه
تا ئه‌و كه‌سه بێت و سه‌یری بكات بۆئه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی ده‌ربهێنن و بیبه‌ن،
دواتر كه‌سه ئێرانییه‌كه كه شاره‌زایه له‌ده‌رهێنانی ئاسه‌وار و شوێن ناسیدا،
سێ تۆمه‌تباری تری به‌كرێ گرتووه تا هاوكاریی بكه‌ن له‌ده‌رهێنان و بردنی
ئاسه‌واره‌كان".
ئاماژە
بەوەشکراوە "له‌شوێنی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان لەلایەن
هێزەکانی پۆلیسەوە ده‌ستگیركراون و له‌ئێستادا به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی
٦٣ له‌یاسای شوێنه‌وار بەندن".
کۆی گشتی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکراون
لە ماوەی ڕابردوودا ٢١ پیاو سێ ژنن.
5262 جار خوێندراوەتەوە