ئەمڕۆ، بۆ جاری دووەم دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، و لە دانیشتنی داداگادا بکوژەکان سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.
پەیامنێری KNN لە
سلێمانی ڕایگەیاند: دادگای سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بەسەر هەرسێ تۆمەتباری
دۆسیەی كوشتنی تاریقی بەقاڵ سەپاند.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی
27 ی مانگی ڕابردوو, یەكەم دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ
دەستیپێكرد و دایك و خاڵی تاریقی بەقاڵ وتەیان لێ وەرگیرا, بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەوە
دانیشتنەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
رۆژی
٧ی نیسانی ٢٠١٩، ئاسایشی سلێمانی، دەسگیركردنی گروپێكی مەترسیداری كوشتن و
دزیكردنیان ئاشكرا كرد كە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە لە دزین و فڕاندن و كوشتنی
هاوڵاتییان و چیرۆکی کوشتنی کەسێک بە ناوی تاریقی بەقاڵ لەلایەن ئەو گروپەوە
زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوە.
16174 جار خوێندراوەتەوە