ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی جیهاندا بە ٥٦ دۆلار و ٢٦ سەنتە و هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٦١ دۆلار و ٢٨ سەنتە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران و بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد.
502 جار خوێندراوەتەوە