فیدراسیۆنی پەنابەران چەند نهێنییەک لەبارەی کۆچبەرانەوە ئاشکرادەکات

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 11/09/2019
کوردستان
+
-

سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ٪٨٠ ئەوانەی کۆچی نائاسایی دەکەن گرەو بەژیانی خۆیانەوە دەکەن و دەبنە قوربانی قاچاخچی و ڕێگای سەختی کۆچ.

 

ئامانج عەبدوڵا، سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە بەرنامەی دیالۆگی KNN دا رایگەیاند، "هەمووی ئەو کەسانەی مەترسی تێدەپەڕێنن و دەگەنە وڵاتێکی ئەوروپی لە٪٣٠ چانسیان هەیە وەک کەسێکی ئاسایی لەوێ بژین".

 

وتیشی "خراپی دۆخی تاکی کورد هۆکارە بۆ کۆچی بەلێشاو و تاکی هەرێمی کوردستان لە ٦٠ەکانەوە ژیانی ناجێگیرە و لە وڵاتەکەی خۆشیدا جار جار دەبێتە کۆچبەر".

سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق پێی وایە ئەو پەنابەرانەی دەچنە ئەوروپا بەهۆی گۆڕینی ناو و ئەدرەسیانەوە توشی چەند گرفتێک دەبن لەوانە قورسە بەدواداچوون بۆ ژیانی پەنابەرێک بکەیت کە ناو ئەدرەسی خۆی گۆڕیووە.

ئاماژە بەوەش دەکات "ئەو پەنابەرە کوردانەی لە وڵاتانی ئەوروپی ناوی خۆیان دەگۆڕن بۆ کەیسەکانیان، ناتوانن بروانامە و دیکۆمێنتەکانی خۆیان لە کوردستانەوە بەرن بەکاری بهێنن".

بەهۆی ناجێگری ئەمنی و باری ئابووری تاکی هەرێمەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ وە جارێکی دیکە لێشاوی کۆچ بەرە و ئەوروپا دەستیپێکردەوە و تا ئێستاش بەهۆی بەکارهێنانی پەنابەران وەک کارتی فشار لەلایەن تورکیاوە کۆچ بەردەوامە.

1672 جار خوێندراوەتەوە