پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 11/09/2019
کوردستان
+
-

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (١١ی ئەیلولی ٢٠١٩) لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٦ و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ نزمترین پلە  ٢٤ دەبێت، هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ دەبێت و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت هاوکات لە شاری کەرکوکیش بەرزترین پلەی گەرما ٣٧ دەبێت و نزمترینی ٢٤ پلە دەبێت.

هەر بە پێی پێشبینییەکان، سبەی پێنجشەممە (١٤ی ئەیلولی ٢٠١٩) لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٦ و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ٣٣ دەبێت و نزمترین پلە ٢٣ دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلە ٣٥ دەبێت و نزمترینی ٢٠ دەبێت هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما ٣٧دەبێت و نزمترینی ٢٥ پلە دەبێت.

1189 جار خوێندراوەتەوە