ئەمڕۆ 10ی9ی2019 کە یادی عاشورایە و شیعە مەزهەبەکانی
جیهان یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق لەگەڵ
عەلی خامنەی و قاسم سولەیمانیدا دەرکەوت.
ئاژانسی هەواڵی
ئیسنای ئێرانی ڕایگەیاندووە "بەبەشداری بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و
موقتەدا سەر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق مەراسیمی عاشورا لە
مزگەوتی ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوە دەچێت".
لە ڕابردوودا موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق
چەندجارێک لەبارەی هەژموونی ئێران لە عێراق ناڕەزایەتی دەربڕییوە و سەدر بە
شیعەکانی دوور لە ئێران لە عێراق دادەنرا، بەڵام بەم وێنەیە ئەم بۆچوونانەی
پێچەوانە کردەوە.

1720 جار خوێندراوەتەوە