سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: تورکیا لە توانایدا نییە کۆچبەری زیاتری سوریا وەربگرێت.
رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرك کۆماری توركیا رایگەیاند: چاوەڕوانین
ئەمریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پشتگیریمان بکات و هاوکارمان بێت لە دروستکردنی
ناوچەیەکی ئارام بۆ ئەوەی پەنابەران بتوانن بگەڕێنەوە و ببن بە هاوسێمان.
ڕوونیشیکردەوە، چیدیکە تورکیا ناتوانێت پێشوازی
لە شەپۆلێکی دیکەی پەنابەرانی سوریا بکات.
لەلایەکی دیکەوە، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی
توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمریكا رێككەوتنی دروستكردنی ناوچەی
ئارامی لە باكوری سوریا، پەكخستوە و نایەوێت جێبەجێی بكات.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وەزیری دەرەوەی
توركیا رایگەیاند: ئەو رێوشوێنانەی ئەمریكا گرتونیەتیەبەر بۆ دورستكردنی ناوچەی
ئارام، لەئاستی پێویستدانین و ئەو هەنگاوانەی لەو چوارچێوەیەدا ناونی، تەنها هەنگاوی
لاوەكیین.
557 جار خوێندراوەتەوە