خوێندکارانی
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی، بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە کەیسی
(د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد) بڵاوکردەوە و سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و
سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەکەن بۆ هەڵوێستی یاسایی و بێلایەنانەیان لە
چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی شکۆی زانکۆ و خوێندکاران.
لە
بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی ڕای گشتی و تەواوی ناوەندە ئەکادیمی و میدیاییەکان
کراوە، خوێندکارانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان ڕایدەگەیەنن، دوای ئەو ڕووداوانەی
ئەم دواییە کە پەیوەست بوون بە مامۆستا (د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد - سەلەفی)، لە سۆنگەی
بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی، یاسایی و زانستییانەوە، پێزانینی خۆیان بۆ وەزیری خوێندنی
باڵا، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی و لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆکە دەردەبڕن کە
بەدواداچوونی ورد و پیشەییان بۆ کەیسەکە کردووە.
لە بەشێکی
دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو لایەنانە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریان هەبووە لە
پشتگیریکردنی حەق و چەسپاندنی دادپەروەری لە ناوەندی زانکۆدا. هەروەها جەخت لەوە
دەکەنەوە کە حەق و ڕاستی هەمیشە سەردەکەوێت و کۆلێژەکەیان وەک ناوەندێکی
پێگەیاندنی زانست و مەعریفە و بەها باڵاکان دەمێنێتەوە، و ڕێگە بە هیچ لادانێک لەو
بنەمایانە نادرێت.
272 جار خوێندراوەتەوە