وەزیری دەرەوەی توركیا رەخنەی توند لە ئەمریكا دەگرێت

KNN : Kurdish News Network
12:53 - 10/09/2019
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی توركیا، رەخنەی توند لە ئەمریكا دەگرێت‌و بە دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم دامەزراندنی ناوچەی ئارام تۆمەتباری دەكات.

 
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمریكا رێككەوتنی دروستكردنی ناوچەی ئارامی لە باكوری سوریا، پەكخستوە و نایەوێت جێبەجێی بكات.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: ئەو رێوشوێنانەی ئەمریكا گرتونیەتیەبەر بۆ دورستكردنی ناوچەی ئارام، لەئاستی پێویستدانین و ئەو هەنگاوانەی لەو چوارچێوەیەدا ناونی، تەنها هەنگاوی لاوەكیین.

 

هەفتەی رابردووش، خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، لە بارەی ناوچەی ئارامەوە رایگەیاند: توركیا چاوەڕوان دەكات  بۆ ئەوەی ئەمریكا بەڵێنەكانی لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا جێبەجێ‌ بكات ئەگەر نا توركیا خۆی كێشەی رۆژهەڵاتی فورات چارەسەر دەكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی یەكشەممەی رابردوو، هێزەكانی ئەمریكا و توركیا لە چوارچێوەی دامەزراندنی ناوچەی ئارامدا، یەكەمین گەڕانی هاوبەشیان لە باكوری سوریا ئەنجامدا.

1196 جار خوێندراوەتەوە