نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:23 - 08/09/2019
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی جیهاندا بە ٥٦ دۆلار و ٦٢ سەنتە و هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٦١ دۆلار و ٥٤ سەنتە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران و بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد.

564 جار خوێندراوەتەوە