ئەمریكا؛ چوار كەس بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە گیانیان لەدەستداوە
پزیشكو بەرپرسانی تەندروستی لە ئەمریكا، مەترسیی بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەخەنەڕوو و داوا لەهاوڵاتییان دەكەن، بەهەموو شێوەیەك خۆیان لە كێشانی ئەو جۆرە جگەرەیە بەدوربگرنو ئاماژە بەوەش دەكەن: لەماوەی كەمتر لە دوو هەفتەی رابردوودا، چوار كەس لە ئەمریكا، بەهۆی بەكارهێنانی ئامێری جگەرەی ئەلیكترۆنی گیانیان لەدەستداوە...
پزیشك و بەرپرسانی ئەمریكا، هۆشداریی دەدەن لە هەڕەشەو مەترسییەكانی بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی و داوا لەهاوڵاتیان دەكەن، بەهەموو شێوەیەك خۆیان لە كێشانی ئەو جۆرە جگەرەیە بەدوور بگرن..
ئەمریكا؛ زیاتر لە 450 كەس بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراون
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لۆس ئەنجلۆس، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: یەك كەس لە شارەكەیان و سێ كەسی دیكە لە ئەمریكا بەهۆی بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە، گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات، بەڕێوەبەری خۆپارێزیی تەندروستی لە شاری لۆس ئەنجلۆس رایگەیاند: لە ئێستادا خەریكی بەدواداچوونن و هۆكاری سەرەكی نەخۆشكەوتن بە جگەرەی ئەلیكترۆنی نازانن، ئایا بەهۆی ژەهراویبوونە یان ماددە و پێكهاتە شلەكانی نێو جگەرەكەیە كە دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی..
ئەمریكا؛ داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت خۆیان لە كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی بەدوور بگرن
ئەوەش لەكاتێكدایە، دامەزراوەی بەریتانی بۆ نەخۆشیی سییەكان رایگەیاند: ئەو بەڵگانەی تائێستا هەن، گومانێكی ئەوتۆیان لەوەدا نەهێشتووەتەوە كە بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی، لە جگەرەی ئاسایی سەلامەتتر نییە، بەڵام بەو پێیەی جگەرەی ئەلیكترۆنی هێشتا داهێنراوێكی نوێیە، توێژینەوەی زیاتر پێویستن بۆ دەرخستنی مەترسی و زیانەكانی....
756 جار خوێندراوەتەوە