ئیڤانکا ترەمپ لەمیانی سەردانەکەی بۆ پاراگوای کە دەکەوێتە ئەمریکای باشور، دەچێتە ناو بازاڕ و لەگەڵ یەکێک لە ژنەکان سەما دەکات.
وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەرکەوتوە، لەگەڵ دەنگی میوزیکدا، ئیڤانکا لەبەردەم بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا، لەگەڵ یەکێک لەو ژنانەی کار دەکەن، سەما دەکات و پێکەوە پێدەکەنن.
لە سەردانەکەی ئیڤانکا ترەمپ بۆ پاراگوای، چاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە دەکەوێت و بڕی 500 ملیۆن دۆلار دەداتە سندوقی هاوکاری ژنانی کار لەو ناوچەیە.
6506 جار خوێندراوەتەوە