ئه‌ردۆغان: وڵاتانی خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی ڕێگه ناده‌ن توركیا ببێته خاوه‌نی ئه‌و چه‌كه
دوای كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی ئێس 400 ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا باس له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی داد و گشهپێدان له شاری سیواسی توركیا، ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك وڵات بۆ خۆیان خاوه‌نی ئه‌و موشهكانهن كه كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن ناتوانن ببنه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌وه‌ش مایه‌ی قبوڵكردن نییه. ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاندوه، هیچ وڵاتێكی پێشكه‌وتووی جیهان نییه كه چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئیسرائیلی وه‌ك نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه باس كرد، كه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین و له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، وڵاتانی تر له ئیسرائیل ده‌ترسن له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه.
ئه‌وه له كاتێكدایه توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له ساڵی 1980 په‌یماننامه‌ی سنورداركردنی چه‌كی ئه‌تۆمی واژۆ كردوه و له ساڵی 1996 یشدا په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی واژۆ كردوه.
1365 جار خوێندراوەتەوە