پۆلیسی دهۆک
ڕایگەیاند،ژنێکیان دەستگیرکردووە کە بە هاوکاری پیاوێکی کە وێنەی ڕووتی پیاوانی
گرتووە و لەبەرامبەر هەندێک شت‌دا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی کردووە.
موقه‌ده‌م هێمن
سلێمان، وته‌بێژى پۆلیسی دهۆك له ئەكاونتی
تایبه‌تى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "ژنه‌کە خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستانه، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كى له‌لایه‌ن
پۆلیسى دومیز ده‌ستگیركراون".
ژنەکە بە فەرمانی پیاوێک چووتە لای پیاوان
و وێنەی گرتووە پاشان ناردوویەتیەوە بۆ پیاوەکە و ئەویش پەیوەندی پێوەکردوون و
هەڕەشی بڵاوکردنەوەی کردووە.
ژنه‌كه‌ش له‌و
دانپێدانانه‌دا ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌س په‌یوه‌ندیم دروستكردبوو و كاری
نه‌شیاوم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداون و وێنه و ڤیدیۆی ئه‌وانه‌م گرتبوو كه دواتر داومه‌ته
ده‌ست هاوڕێكه‌م".
26885 جار خوێندراوەتەوە