بەغدا...كۆبوونەوەی كۆمەڵەی پەرلەمانی وڵاتانی ئاسیا بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
12:59 - 04/09/2019
عێراق
+
-

لە شاری بەغدا كۆبوونەوەی كۆمەڵەی پەرلەمانی وڵاتانی ئاسیا بە بەشداریی 16 وڵات دەستیپێكرد، نوێنەری پێنج فراكسیۆنی كوردستانیش بەشدارن لە كۆبوونەوەكەدا، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت، ئامانج لە بەشداریكردنەكە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا.

 

پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی، بۆ گەڕانەوەی شاییستە دارایییەكانی جوتیاران لەگەڵ وەزیری دارایی كۆ دەبنەوە و تاوتوێی ئەو پرسە دەكەن.

572 جار خوێندراوەتەوە