شەکری قاوەیی چییە و سودەکانی چین؟

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 01/09/2019
تەندروستی
+
-

شەکری قاوەیی چەندین سودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە بەبەراورد بە شەکری سپی.

شەکری قاوەیی لە شەکری سوکەرۆز تێکەڵ بە دۆشاوی شەکر بەرهەمدەهێنرێت و بەپێی بڵاوکراوەیەکی تەندروستی WebTeb هیچ ماددەیەکی کیمیاویی تێدا نیە.

 

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا، لە 100 گرام شەکری قاوەی لە 370 گەرمۆکەی تێیدایە کە ئەمەش بەبەراورد بە شەکری سپی رێژەکەی کەمەو بەسوودە بۆ دابەزینی کێشی لەش.

هەروەها شەکری قاوەیی  100 گرام لە کاربۆهیدراتی تێدایە، بەڵام پرۆتین و سۆدیوم و چەوری تێدا نییە.

 

دەوڵەمەندیشە بە کالسیۆم و مەگنیسیوم و  مس و ئاسن کە ڕێژەی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا زیاد ئەکات، سودیشی هەیە بۆ زیادکردنی خڕۆکە سورەکانی و  نەخۆشیەکانی کەمخوێنی.

شارەزایانی بواری تەندروتیش باس لەوە دەکەن مادەی دژە دژە ئۆکسیدی تێدایە و هەروەها دژە شێرپەنجەیەو لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەتپارێزێت، بەدەر لەوەی خەوێکی ئارامت پێدەدات.

3341 جار خوێندراوەتەوە