پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کاتژمێر ٣:٣٠ ئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەرم کە
دانیشتووی قەڵادزەن گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزە.
بەپێی
راگەیەندراوەکەی پۆلیس "ئەو دوو کەسە خنکاوە ناویان ( ڕ . ٲ . هـ )ە لە ڕەگەزی
نێر، لەدایک بووی ساڵی 1999 پیشەی خوێندکار دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان، و (
ع . ٲ . ح) لەدایک بووی ساڵی 1999 پیشەی کچی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی
گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
ڕاگەیەندراوەکەی
پۆلیش دەڵێت "ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە خێزانی کچەکە بەمەبەستی گەشتوگوزار
چونەتە زێی بچوک، پاش ئەوەی کچەکە دەچێتە ناو قوڵایی ئاوەکە بەمەبەستی مەلەکردن خۆی
بۆ ڕزگار نەکراوە و پاشان خنکاوە، دواتر کوڕەکە بەمەستی ڕاوی ماسی چۆتە هەمان شوێن
وەکوو ئەرکێکی مرۆڤایەتی چۆتە ناو ئاوەکە بەمەبەستی ڕزگارکردنی کچەکە، بەڵام ئەویش
خنکاوە".
بەپێی
زانیارییەکان کچەکە دەستگیراندارە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکانیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی
یاسایی ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش
بەردەوامە.
1300 جار خوێندراوەتەوە