پێگەی روسیا ئەلیەوم لە پەڕەی خۆیدا گرتە ڤیدیۆی وتەبێژی وەزارەتی درەوەی روسیای بڵاوکردەوە کە تێیدا سەمای لیزگینکا دەکات.
لەشاری بیاتیگورسک لە هەرێمی ستافروپولی روسیا، ماریا زاخاروفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەناو کۆمەڵێک کارمەندا لەگەڵ یەکێک لە کوڕەکان سەمای "لیزگینکا "دەکات.
سەمای "لیزگینکا" جۆرێکە لە سەما ناودارەکانی نەتەوەی قەوقاز و لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە گرنگی زۆر پێدەدرێت.
2532 جار خوێندراوەتەوە