سزای مادی کوشتنی ئاژەڵانی کێوی لە هەرێم ڕاگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
01:26 - 23/08/2019
کوردستان
+
-

دەستەی ژینگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سزای قورسی ئەو كەسانە دەدرێت كە ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی دەكەن، بە جۆرێك سزاكەیان دەگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن دینار.
 
دەستەی پاراستن ‌و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەنراوێكی لە بارەی ڕاوكردنی نایاسایی بڵاو كردوەتەوە ‌و تێیدا لیستێكی سزادانی ماددی ئەو كەسانەی بڵاو كردوەتەوە كە ئەو كارە دەكەن، بە جۆرێك سزای ڕاوكردنی پڵنگ و ورچ و ئاسك و بزنی كێوی، 10 ملیۆن دینارە، سزای راوكردنی كەو، پێنج ملیۆن دینار, بەرازی كێوی 500 هەزار دینار و ڕێوی 300 هەزار دینار و ڕاوكردنی سمۆرە 100 هەزار دینارە.

بڵاوكردنەوەی لیستی ئەو سزایانە لەكاتێكدایە, ئێستا بەشێك لەو ئاژەڵانە, بەئاشكرا لە بازاڕەكاندا كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت و هەندێك جاریش ئەو كەسانەی ئاژەڵ و باڵندەكان ڕاو دەكەن، وێنەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاودەكەنەوە.

8054 جار خوێندراوەتەوە