بەشێك لە شارەزایانی سەربازی رایدەگەیەنن، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، بەشێوەیەكی زانستیانە، چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی سەربازی كۆگا ناكەن، هەروەها بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما، لەوانەیە هۆكارێك بێت بۆ تەقاندنەوەی بەشێك لەجبەخانەكانیان.
حەشدی شەعبیش ئاماژە بەوەدەكات، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری تەقینەوەی كۆگاكەنی چەكیان دەكەن و تاكۆتایی لێكۆڵینەوەكان، پەنجەی تۆمەت بۆ كەس درێژناكەن..
تەقاندنەوەی كۆگاكانی چەكو تەقەمەنی حەشدی شەعبی سەرەڕای هەڵگرتنی چەكەكان بە شێوازێكی نازانستی و بەرزبونەوەی پلەی گەرما لەلایەن شارەزایانەوە بۆ بەئامانجگرتنی گروپەكانی حەشد دەگەڕێنرێتەوە,
حەشدی شەعبی هەر زوو لە بەیاننامەیەكدا ئەمریكا و ئیسڕائیلییان بە بكەری ئەو كارە لە قەڵەم دا، وەزارەتی بەرگری عێراق لە رێگەی لیژنەیەوە لیكۆڵینەوەی دەست پێكردوە هەندێك بەڵگەی سەرەتایشیان دەستكەوتووە، بەڵام تاكۆتایی لێكۆڵینەوەكان نایانەوێت پەنجەی تۆمەت بۆ كەس درێژ بكەن
لەماوەی چەند هەفتەی رابوردودا چوار كۆگای چەكو تەقەمەنی حەشدی شەعبی تەقیوەتەوەو بەتەنیا لەیەك هەفتەدا دوو كۆگای گەورە یەكێكیان لە بەغدا و ئەویتریان پارێزگای سەڵاحەین تەقیوەتەوە.
بەشێك لە كۆگاكان لە نزیك شوێنی نیشتە جێبوون دروست كراون هەفتەی رابردوو، كۆگایەكی گەورەی چەكی حەشدی شەعبی تەقیەوە جگە لە زیانە مادیەكان كوژراوێك و ٢٩ برینداری لێكەوتەوە.
1428 جار خوێندراوەتەوە