لەسەردورخستنەوەی سەرۆك شارەوانیەكان یەكێتی ئەوروپا رەخنەی توند لەحكومەتی توركیا دەگرێت

KNN : Kurdish News Network
10:17 - 20/08/2019
کوردستان
+
-

یەكێتی ئەوروپا: ئەو بڕیارەی حكومەتی توركیا زیان بەپرۆسەی دیموكراسی دەگەیەنێت

لەسەر دۆسیەی دورخستنەوەی سەرۆك شارەوانیەكانی ئامەد و وان و ماردین، یەكێتی ئەوروپا رەخنەی توند لە حكومەتی توركیا دەگرێت ودەڵێت ئەو هەنگاوە زیان بەدیموكراسی دەگەیەنێت.


لەراگەیەندراوێكدا كە لەسەر دۆسیەی دروخستنەوەی سەرۆكی شارەوانیەكانی ئاماد و ماردین و وان دەری كردوە، یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندوە، دوورخستنەوە ودەستگیركردنی كەسایەتیە سیاسیەكان لەكارەكانیان و دانانی كەسانی سەربەدەسەڵات لەشوێنەكانیان، بێ‌ بەشكردنی دەنگدەرانە لەمافی دیاری كردنی نوێنەرەكانیان لەسەر ئاستی ناوخۆ، ئەوەش زیان بەپرۆسەی دیموكراسی دەگەیەنێت.

یەكێتی ئەوروپا پێیوایە ئەو بڕیارەی حكومەتی توركیا پاڵنەری سیاسی لەپشتەوەیەو لەهەمانكاتدا گومان دەخاتە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانیەكان كەلە 31 ئازاری رابردوو بەرێوەچوو.

702 جار خوێندراوەتەوە