ads top

باكوری كوردستان؛ سەرۆكی شارەوانییەكانی ئامەد و وان و مێردین لە كارەكانیان دوورخرانەوە

09:19 - 19/08/2019
کوردستان

باكوری كوردستان؛ بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ سێ سەرۆكی شارەوانی لابران

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی توركیا، سەرۆكی شارەوانییەكانی ئامەد، وان و مێردین لە كارەكانیان دوورخرانەوە و لە شوێنی ئەوان قەیوم دانراون و هێزە ئەمنییەكان شارەوانییەكانی ئەو سێ شارەیان گەمارۆداوە.


میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئەمنییەكانی توركیا باڵەخانەی شارەوانییەكانی ئامەد، وان و مێردینیان گەمارۆداوە و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی توركیا، هەریەك لە عەدنان سەلجوق مزراكلی هاوسەرۆكی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆكچەئەرتان هاوسەرۆكی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورك هاوسەرۆكی گەورە شارەوانی مێردین كە سەر بە هەدەپەن، لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان شوێنی ئەوان ئەركی بەڕێوەبردنی  شارەوانیی ئامەد درا بە حەسەن باسری گوزەلئۆغڵو پارێزگاری ئامەد، شارەوانی مێردین درا بە مستەفا یامان پارێزگاری مێردین و گەورە شارەوانی وانیش درا بە محەممەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری وان.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، سەرۆكی ئەم سێ گەورەشارەوانییە پەیوەندییان بە پەكەكەوە هەبووە.

166 جار خوێندراوەتەوە