لە ڕۆژانی جەژن هاوشێوەی رۆژەكانی تر، كارمەندانی شارەوانی بەردەوامن لەكارەكانیان، ئەو كارمەندانە دەڵێن، جەژنی ئەوان ئەو كاتەیە كە هاوڵاتیان گرنگی بدەن بە پاراستن و بە جوانی هێشتنەوەی ژینگەیان. ئەوە لەكاتێكدا لەبۆنەكاندا كاری ئەمان قورستر دەبێت.
ڕۆژانی جەژن بۆ مەجید ئەحمەد هیچ جیاوازییەكی نیە لە ڕۆژانی ئاسایی چونكە ئەو لە تەواوی ڕۆژەكانی جەژندا بەردەوامە لە كاركردن, ئەگەرچی ئێستا تەمەنی زیاتر لە 50 ساڵە وەك خۆی دەڵێت زیاتر لە 10 ساڵە ئەم كارە دەكات.
ئەوەی داواكای ئەم پیاوە 50 ساڵیەیە بەتەنها پاراستنی ژینگەو پاكڕاگرتنیەتی , چونكە ئەو كاتانەی بۆنەكان نزیك دەبنەوە كاری ئەمیش قورستردەبێت.
جەژن و بۆنەكان ئەوكاتانەی سەردانی و جەژنە پیرۆزە لە یەكدی ئەو ڕۆژانە پڕدەكەن لە خۆشی و بەشێكیان بۆ دەڕبڕنی خۆشیەكانیان سەردانی شوێنە گەشتیاریەكان دەكەن، بەڵام ئەوەی ئەركی لەم ڕۆژانەدا قورس دەبێت ئەو كارمەندانەن كە هەنگاو بەهەنگاو لە كۆكردنەوەی هەر شتێكن كە ببێتە مایەی پیسبونی ژینگەو زیانگەیاندن بە ژینگە.
سەرپەرشتیارانی ئەم كۆمەڵەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن؛ لەرۆژانی جەژنیش هاوشێوەی ڕۆژەكانی تر كارەكانیان بۆ پاراستنی شوێنە گەشتیاریەكان زیاتر كردووە.
كاری ئەمڕۆی ئەم كارمەندانە بەم شێوەیە كۆتایی هات, ئەوكارمەندانەی لە گەرمای تاقەت پڕوكێنیشدا هێشتا لە بیر و لە خەمی پاكڕاگرتنی بستێكی ئەم شارەدان, گەر تەنها ڕۆژێك لەگەڵ ئەم كامەندانەبێت بۆت دەردەكەوێت كێن ئەوانەی فریادڕەسی ژینگەن.
588 جار خوێندراوەتەوە