وێنە... لەبەر گۆشتی قوربانی خێرخوازێک بەرچەقۆ درا

02:04 - 13/08/2019
عێراق

لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا کاتێک خێرخوازێک دەیەوێت گۆشتی خێر ببەخشێتەوە بەسەر هەژاراندا لە ناوچەیەکی هەژار و وێرانکراوی موسڵدا، بەڵام لە لایەن چەند خێرپێکراوێکەوە خێرخوازەکە بەرچەقۆ دەدرێت.

لە ناوچەیەکی هەژاری شاری موسڵدا، لەکاتی دابەشکردنی گۆشتی خێر لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، کۆمەڵێک کەس بەبیانوی ئەوەی هەژارن، داوای بەشە گۆشت دەکەن و پاش ئەوەی وەریان گرت، داوای بەشی زیاتر دەکەن، لێرەش خێرخوازەکە رەتیدەکاتەوە و دەبێتە شەڕو دەمەقاڵێیان.

 

بەپێی هەواڵەکە، ئەو کەسەی قوربانییەکەی کردووە لە کاتی شەڕەکەدا لەلایەن کۆمەڵە کەسەکەوە بەر چەقۆ دەدرێت و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، یەکێک لەو کەسانەی کە هێرشەکەی کردووە، بۆ ئەوەی تۆمەتەکەی بشارێتەوە بە چەقۆ خۆی بریندار دەکات .

 

لە ئێستادا تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و لێپرسینەوە و بەدواداچوون لە رووداوەکە بەردەوامە و داواش لە بەرپرسانی ئەمنی ناوچەکە کراوە کە چاودێری وردی کەیسەکە بکەن، چونکە ئەمە یەکەمجار نیە رووداوی لەو شێوە رووبدات.

20153 جار خوێندراوەتەوە