گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی
ئه‌مریكا ده‌بنه بینه‌ری سه‌مای كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌خانه‌كه كه چاوه‌ڕێی نیشتنه‌وه
و ئاڕاسته‌كردنی یه‌كێك له فڕۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كان ده‌كات.
له‌م ڤیدۆیه‌دا
کارمەندێکی فڕۆکەخانەی ناشڤیلێ لە ئەمریکا، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش سەمادەکات، لە
کاتێکدا هەموو گەشتیاران وەستاون و تەماشای دەکەن و به مۆبایل وێنه‌ی ده‌گرن.
سوزانا دورهام، یەکێکە لەو
گه‌شتیارانه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه و لە تویتەری تایبەتی خۆی دەنوسێت؛ "ئەم
گەنجە لە باشترین ژیانیدا دەژی".
وتەبێژی فڕۆکەخانەی
ئەمریکا بۆ BBCدەڵێت؛
"سەماکردنی ئەم کارمەدە سەلماندی ئەگەر خۆشەویستیت هەبێت بۆ كاره‌كه‌ت،
دەتوانیت لەکاتی فڕینیشدا سەما بکەیت".
له‌ئێستاشدا ڤیدیۆی سه‌مای
ئه‌و كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌یه بوه‌ته جێگای سه‌رنجی هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
920 جار خوێندراوەتەوە