عەلی حەمە ساڵح: گۆڕان جیاواز لە لایەنە سیاسیەكانی تر هەردوو ساڵ جارێك خۆی نوێدەكاتەوە

11:58 - 25/07/2019
کوردستان

عەلی حەمە ساڵح: لە پەیڕەوی گۆڕاندا هەڵسوڕاوێكی ئاسایش دەتوانێت خۆی بۆ رێكخەر كاندید بكات

ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەینێت: گۆڕان جیاواز لە هێزو لایەنە سیاسیەكانی تر، بزوتنەوەی گۆڕان لە 14 ی ئەیلولی ئەمساڵ رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەراندن هەڵدەبژێرێت و دواتریش كۆنفراسی ناوخۆی دەبەستێت و دواتریش هەڵبژاردن بۆ رایەڵەو بازنەو باژێرەكان و جڤات بەڕێوەدەچێت و بەوەش لە پرۆسەیەكی تەواو دیموكراسیدا گۆڕان هەردوو ساڵ جارێك بە تەواوی خۆی نوێدەكاتەوە.


دەشڵێت: لە حزبەكانی تردا, رەنگە كەسایەتیەك بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی بێت, یان ئەندامی سەركردایەتی بێت ئینجا بۆی هەبێت ببێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی, بەڵام لە پەیڕەوی گۆڕاندا هەڵسوڕاوێكی ئاسایش دەتوانێت خۆی بۆ رێكخەر یان هەر ئۆرگانێكی  دیكەی حزبی كاندید بكات.

1000 جار خوێندراوەتەوە