بەهۆی زۆری نرخەكەیو داواكارییە مادییەكانی پۆگبا، هەردوو یانەی یۆڤانتۆس ئیتاڵی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کڕینی ئەو یاریزانە فەرەنسیە پەشیمان بونەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، یانەی مانچستەر یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لە پۆگبا، 180 ملیۆن یۆرۆی وەك نرخ لەسەر پۆڵ پۆگبا داناوە، ئەوەش ئەو یانانەی هەوڵی كڕینیان دەدا، ساردبوونەتەوەو پەرۆشیان بۆ كڕینی نەماوە.
بەپێی بڵاوکراوەکانی رۆژنامەکانی ئەوروپا لە ئێستادا هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە کڕینی پۆگبا پەشیمان بونەتەوەو ئامادەنین ئەو بڕە پارەیە لە كڕینی پۆگبا خەرج بكەن.
رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانیش باسی لەوە کردوە کە سەرەڕای ئەوەی زیدان داوای کڕینی پۆل پۆگبای لە ئیدارەی ریاڵ کردوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت داواکەی لەلایەن پیرێزی سەرۆکی یانی ریال مەدرید رەتبکریتەوە، ئەویش تەنها بەهۆی زۆری نرخەكەیەوەز
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس نایانەوێت بەهۆی کرینی پۆگباوە هەنگاوی هەڵەی ئابوری بنێن کە کاریگەری خراپ لەسەریانە کە یان دروستبکات.
710 جار خوێندراوەتەوە