سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، دژایەتی خۆی بۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات: لەگەڵ تێكەڵكردنی ئەو هێزە چەكدارانەدا نییە لەگەڵ سیستمی بەرگریی عێراق.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ كەناڵی سۆمەرییە نیوز، رایگەیاند: دژی بڕیاری هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی و تێكەڵاوكردنییەتی بە سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەدایە حەشدی شەعبی وەك دامەزراوەیەكی سەربازی جیا لە هێزە ئەمنییەكانی دیكە، بمێنێتەوە. مالیكی ئاماژەی بەوەش كرد: زیاتر لە 35 هەزار چەكداری سوننە لە نێو حەشدی شەعبیدان.
ماوەیەك لەمەوبەر، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنەوە و تێكەڵاوی هێزە ئەمنییەكان بكرێن.
حەشدی شەعبی، بە فەتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، لە ساڵی 2014 دا پێكهێنرا بۆ روبەڕوبونەوەی هێرش و پەلامارەكانی داعش.
631 جار خوێندراوەتەوە