پەیامنێری KNN: بڕیارە وەزیرانی نەوت و دارایی و لایەنی پەیوەندیدار ئامادەبن
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی نەوت و دارایی و نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عیراق و لایەنی پەیوەندیدار. ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بن و قسە لەسەر پرسی بودجەو نەوتی هەرێم بكرێن.
بەپێی كارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. ئەنجومەنەكە لەدانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بەئامادەبونی وەزیرانی نەوت و دارایی و سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق و نوێنەری سەرۆك وەزیران. قسە لەسەر پرسی بودجەی 2019ی فیدراڵیی عیراقو پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان و سەربەخۆ فرۆشتنی دەكرێت.
هەر لەو دانیشتنەدا بڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارە 12 ساڵی 2018 بدرێت.
هاوكات بڕیارە دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە بدرێن و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیش بۆ چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە بكرێن.
565 جار خوێندراوەتەوە