كه‌شتی گه‌لی ئه‌مریكا: پێشوه‌خت زانیاریمان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتیه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كان

KNN : Kurdish News Network
11:16 - 13/06/2019
جیهان
+
-

كه‌شتی گه‌لی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، پێشوه‌خت زانیارییان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتیه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له‌نزیك سنوره‌كانی ئێران و ئاماده‌ی هاوكاریشی ده‌ربڕی بۆ كه‌شتیه‌كان.


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكەنداوی عومان نزیك كەناراوەكانی ئێران، هێرش كرایە سەر دوو كەشتیی نەوت هەڵگر.

هاوكات دەستەی دەریاوانی بەریتانیا رایگەیاند, زانیاریی پێشوەختەیان هەبووە لەبارەی رووداوی هێرشكردنە سەر ئەو دوو كەشتیە بارهەڵگرە.
 
هەر دوای هێرشكردنە سەر ئەو دوو كەشتیە بارهەڵگرەش نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لەسەدا چوار لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە، نەوتی تەكساسی ئەمریكاش بەڕێژەی لەسەدا سێ بەرزبوەوە.

بەپێی سەرچاوەكان شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن كەبەمەبەستی هەوڵی نێوەندگیریی تاران و واشنتۆن و دوورخستنەوەی تارمایی شەڕو بارگرژیی لەناوچەكە لەئێرانە، لەكۆبونەوەدایە لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران. 




3810 جار خوێندراوەتەوە