دەستەی دەریاوانی بەریتانیا: زانیاریی پێشوەختەمان هەبوو لەبارەی روداوەكەوە
بەهۆی هێرشی سەر كەشتیەكانەوە نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبوەوە
كەشتیەكان لەنزیك كەناراوەكانی ئێران رووبەرووی هێرش بونەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكەنداوی عومان نزیك كەناراوەكانی ئێران. هێرش كرایە سەر دوو كەشتیی نەوت هەڵگر. ئەوەش لەكاتێكدایە هەوڵە نێودەوڵەتیەكان لەئارادایە بۆ رەواندنەوەی بارگژییەكانی ناوچەكەو سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لەتارانە بۆ ئەو مەبەستە.
دەستەی دەریاوانی بەریتانیا رایگەیاند, زانیاریی پێشوەختەیان هەبووە لەبارەی رووداوی هێرشكردنە سەر ئەو دوو كەشتیە بارهەڵگرە.
هەر دوای هێرشكردنە سەر ئەو دوو كەشتیە بارهەڵگرە. نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لەسەدا چوار لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە. نەوتی تەكساسی ئەمریكاش بەڕێژەی لەسەدا سێ بەرزبوەوە.
بەپێی سەرچاوەكان. شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن كەبەمەبەستی هەوڵی نێوەندگیریی تاران و واشنتۆن و دوورخستنەوەی تارمایی شەڕو بارگرژیی لەناوچەكە لەئێرانە، لەكۆبونەوەدایە لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران.
2258 جار خوێندراوەتەوە