دوای پێنج رۆژ لە دۆزینەوەی تەرمی دلین داودی تەمەن 10 ساڵ و مانەوەی لە پزیشكی دادی دهۆك بۆ لێكۆڵینەوە، تەرمەكەی رادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە و پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گۆڕستانی شاخكێ، بە خاك سپێردرا.
كەسوكاری دلین داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن، هەرچی زوە تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.
وتەبێژی پۆلیسی دهۆكیش ئاماژە بەوەدەكات: پرۆسەی لێكۆڵینەوە لە كەیسی دلین، لەلای پۆلیس لەتەواوبوندایەو رەوانەی دادگای دەكەن بۆ ئەوەی دادگا سزایی یاسایی تاوانباران بدات.
3922 جار خوێندراوەتەوە