پۆلیسی سۆران: دەموچاوی ژنە كوژراوەكە بەچەقۆ شێوێندراوە
لە قەزای سۆران ژنێكی تەمەن 65 ساڵا لە ماڵەكەی خۆیدا بە كوژراوی دۆزرایەوە, پۆلیسی سۆرانیش دەڵێت: دەموچاوی ژنەكە بەتەواوی شێوێندراوە.
سەعدون هاودیانی, وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە KNNی ڕاگەیاند: پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیران, تیمەكانیان لە بونی تەرمێك ئاگادار كراونەتەوە لە گەڕەكی كانی, لە ناوەندی قەزای رەواندز, دوای گەیشتنی تیمەكانیان دەركەوتوە ژنیكی تەمەن 65 ساڵ لەناو ماڵەكەی خۆیدا كوژراوە.
وتیشی: ئاسەواری هیچ گوللەیەك یان چەقۆ بە جەستەی ژنە كوژراوەكەوە نەبوە, بەڵام دەموچاوی ژنەكە بەتەواوی شێوێندراوە و دواتریش بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر, تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە.
باس لەوەش دەكرێت ئەو ژنەی كە كوژراوە, دایكی ڕائید سامان بەرپرسی بەشی زیادەڕەوییە لە پۆلیسی شارەوانی ڕەواندز.
بەوتەی كەسێكی نزیك لە ژنە كوژراوەكە, گومان دەكرێت هۆكاری كوشتنەكەی پەیوەندی بەوەوە هەبێت كە ئەو ژنە ڕێژەیەكی زۆر زێڕ لە مەچەك و گەردنی بوە.
6019 جار خوێندراوەتەوە