بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

KNN : Kurdish News Network
08:09 - 20/05/2019
کوردستان
+
-

لە سوپاسنامەیەكدا بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی یەك بەیەكی هەموو ئەو كەسانە دەكات، كە دوێنێ‌ لە ساڵیادی دووەمی كۆچی دوایی كاك نەوشیروان بەشێوازێكی مەدەنیانە لە هەموو شار و شارۆچكە و گوندەكانی كوردستانەوە بەشداری مەراسیمەكەیان كرد.

 

له‌ به‌شێكی تری سوپاسنامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئامادەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاونیشتیمانیان لەو كەش و هەوا ناجۆرە و لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا نیشانەی وەفاداری ئەوانە بەرامبەر بیر و بەرنامەی كار و كەسایەتی ئەو سەركردە مەزنە.

دەقی سوپاسنامەكە؛

سوپاس و پێزانینی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ یادی كاك نەوشیروان
بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی یەك بەیەكی هەموو ئەو كەسانە دەكات كە دوێنێ‌ لە ساڵیادی دوەمی كۆچی دوایی كاك نەوشیروان بەشێوازێكی مەدەنیانە لە هەمو شار و شارۆچكە و گوندەكانی كوردستانەوە بەشداری مەراسیمەكەیان كرد.

ئامادەبووان لە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردی بوون و سەربە هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بوون.

ئامادەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاونیشتیمانیان لەو كەش و هەوا ناجۆرە و لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا نیشانەی وەفاداری ئەوانە بەرامبەر بیر و بەرنامەی كار و كەسایەتی ئەو سەركردە مەزنە.

 

هەروەها سوپاسی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكەین، كە دڵسۆزانە هاوكاربوون بۆ تێپەڕاندنی ئەم بۆنەیە بەشێوەیەكی ئارام.

هەر بەم بۆنەیەوە بەڵێن بە هاونیشتیمانیان دەدەین، كە درێژەپێدەری رێبازی رەوانشاد دەبین و پابەند دەبین بە هەموو ئەو پەیام و بەرنامانەی، كە خوالێخۆشبوو بۆ خزمەتی گەلەكەمان دایڕشتون.

بزوتنەوەی گۆڕان 
20 - 5 - 2019

1205 جار خوێندراوەتەوە