بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی بیری توندڕەوی و توندوتیژی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لە ئینتەرنێت، ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان و كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا لەفەرەنسا كۆبونەوە.
بەدەستپێشخەری جاسیندا ئاردێرن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا، هەر یەكە لە سەرۆكی فەرەنسا و ئیندونیزیا و و پادشای ئوردن و سەرۆك وەزیرانی كەندا و بەریتانیا و ئێرلەندا و سەنیگال و بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا و بەرپرسانی كۆمپانیاكانی تویتهر و فەیسبوك و گۆگل و مایكرۆسۆفت و چەندین كۆمپانیای دیكە، لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا كۆبونەوە، بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەك بۆ روبەڕوبونەوەی بیری توندڕەوی و توندوتیژی لەتۆڕەكانی ئینتەرنێت.
لەوبارەیەوە سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا رایگەیاند، ئەو كۆبونەوەیە دەستپێكێكی گرنگ دەبێت، بۆ گۆڕانكاری لەسیاسەت و پلان و بەرنامەی حكومەتی وڵاتان و كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا.
504 جار خوێندراوەتەوە